بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی ئێران، لە پەیامێکدا خەڵکی ئەمریکای خستە بەردەنگەوە.
لە ئەو نامەیەدا هاتووە: هەموو جیهان بە هەر ڕەگەز و ڕەنگ و زمانێکەوە بەرانبەر دوژمنێکی هاوبەش وەستاوین. دەوڵەتی ئەمریکا پاش چوونەوە دەرەوەی نایاسایی لە بەرجام تا ئێستا و سەپاندنی گەمارۆ لبە سەر خەڵکی ئێران کە بەشی سەرەکی دەسەڵاتی ئابووری-دارایی ئێرانی کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا سەدان ملیار دۆلار خەساری لە ئابووری و خەڵکی ئێران داوە. گەمارۆکانی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە کەسانێکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئاسایی ئێران تەندروستی، کار و داهاتی خۆیان لە دەست بدەن و بە گشتی گەمارۆکان بووەتە هۆی ئەوەی کە توانی خەڵکی ئێران لە بەرنابەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم ببێتەوە و تەنانەت هەندێک لە هاووڵاتیانی ئێمە بە هۆی ئەو گەمارۆوانەوە گیانی خۆیان لە دەست بدەن.
خەڵکی ئەمریکا؛
ئێوەش وەکوو تەواوی خەڵکی جیهان کەوتوونەتە بەر پەلاماری ئەو ڤایرۆسەوە و تامی تاڵیتان چێشتووە و ئەمەش دەزانین کە تا هەموو وڵاتەکان شکستی نەدەن هیچ وڵاتێک سەرنەکەوتووە لە ئەو بوارەوە. ئەمن هۆشداریی دەدەم کە لە دۆخێکی ئاوەها هەر بیرێک کە ببێتە هۆی لاواز بوونەوەت دەسەڵاتی پزیشکی و سنووردار کردنەوەی سەرچاوە داراییەکان لە بەڕێوە بەرایەتی قەیران لە ئێران، کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گشت گیرە لە ئاستی جیهان دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا هێناویە: بەڵام ئایا خەڵکی ئەمریکا قبووڵ دەکەن کە ئەو گوشارە ستەمکارانە بە ناوی ئەوانەوە، بە دەنگی ئەوان و بە باجی ئەوان بە سەر خەڵکی ئێران بسەپێت؟ سەیر ئەوە نییە کە تەنانەت لە ئاوە کاتێکی ئەستەمدا، گوشار و گەمارۆ و ستەم دابخرێت؟
نەتەوەی ئەمریکا;
بە ناوی دادپەروەری و مرۆڤایەتییەوە، ویژدانی پاکی ئیوە دەخەمە بەردەنگەوە و داواتان لێ دەکەم دەوڵەت و نوێنەرەکانی خۆتان لە کۆنگرە ئاگادار بکەنەوە کە دوژمنی و گوشار و گەمارۆ هیچ کات سەرکەوتنی بە دواوە نابێت.
...........
340